دوای ریمۆنتادای مان سیتی بەرامبەر كریستاڵ پاڵاس، پیپ گواردیۆلای راهێنەری سیتیزن دەڵێت: پێموایە یارییەكی زۆر باشمان ئەنجامدا، دوو گۆڵ لە دواوە بووین، بەڵام هەلێكی زۆرمان دروستكرد، بە یاریزانەكانم گوت تایمی یەكەممان باش بوو.

گواردیۆلا وتیشی: ئەمە ئەو كیڤنەیە كە ساڵانێكی زۆرە دەیناسین، دەزانم لەماوەی ساڵ و نیوەكەی ڕابردوودا ئازاری چەشتووە، ئێستا ئازادە، بێ ئازارە، بەتەواوی جیاوازە، شێوازی یاریكردنمان زۆر یارمەتی داوە، كەس ناتوانێت ئەو كارە بكات كە كیڤن دی برۆین كردوویەتی.