
ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردەوە، بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ترسیان لە بارودۆخی ئاردا گولەری توركی یاریزانی نوێی یانەكەیان هەیە، كە پێكان لە قاچی ڕاستیدایە و بەهۆیەوە نەیتوانی بەشداری یارییە دۆستانەكەی بەرامبەر یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە ئەمریكا بكات.
ماركا ئاماژەی بەوەكردووە، یانە مەدریدیەكە بڕیاریداوە سەركێشی بە گولەرەوە نەكات و وەك ڕێكاری خۆپارێزی لە یارییە دۆستانەكەی بەرامبەر یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی یاری پێنەكات، كە پێنجشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
باسی لەوەشكردووە، یاریزانە توركیەكە كەمێك پشكنینی بۆكراوە، بەڵام كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر نایەوێت یاری پێبكات نەوەك پێكانەكەی قورستر بێت و ماوەیەكی زۆر دووریبخاتەوە.