لە میانی یارییەكانی قۆناخی نۆیەمی پاڵاوتنەكانی یۆرۆی 2024ـی ئەڵمانیادا، هەڵبژاردەی كەڵەشێرەكانی فەرەنسا میوانداری جەبەل تاریقی كرد و بە ئەنجامی 14-0 لێیبردەوە.

هەڵبژاردەی فەرەنسا لە هەر گێمێكی یارییەكەدا 7 گۆڵی تۆماركرد، كە گۆڵەكانی گێمی یەكەم لە لایەن ئەم یاریزانەوە تۆماركران: ئیناس جۆنسی یاریزانی گیبرالتار لە خولەكی 3 بەهەڵە لە گۆڵی خۆیان، ماركۆس تورام لە خولەكی 4، وارین زایری لە خولەكی 16، كیلیان ئێمباپێ لە خولەكی 31، جۆناسان كلۆس لە خولەكی 34، كینگسلی كۆمان لە خولەكی 34 و یوسف فوفانا لە خولەكی 38.

 لە گێمی دووەمیشدا، ئەمانە گۆڵەكانی فەرەنسایان تۆماركرد: ئادریان رابیۆ لە خولەكی 64، كینگسلی كۆمان لە خولەكی 66، عوسمان دێمبلی لە خولەكی 73، كیلیان ئێمباپێ لە خولەكەكانی 74 و 82 و ئۆلیڤێ ژیرۆ لە خولەكەكانی 89 و 90.

 لەم یارییەدا، كیلیان ئێمباپێ هاتریكی تۆماركرد و بووە خاوەنی 300 گۆڵ لە كاروانی وەرزشیی خۆیدا.

بەپێی تۆڕی ئاماری ئۆپتا، هەڵبژاردەی فەرەنسا جاری یەكەمە لە مێژووی خۆیدا لە یەك یارییدا زیاتر لە 10 گۆڵ تۆمار بكات.