رۆژنامەی تێلگرافی بەریتانی ئاماژەی بەوەكردووە بەرپرسانی هەڵبژاردەی سێ شێرەكە، هێشتا خەون بەوەوە دەبینن پیپ گواردیۆلای ئیسپانی بكەنە راهێنەری هەڵبژاردەكەیان و لە جێگەی لی كارسلی راهێنەری ئێستا.

سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاند، هەڵبژاردەكە دڵخۆشە بەوەی پیپ گرێبەستەكەی لەگەڵ مان سیتی لە حوزەیرانی ساڵی داهاتوو كۆتایی پێدێت و تا ئێستا هیچ ئاماژەیەك نییە، بۆ نوێ كردنەوەی ماوەكەی.

لەهەمان كاتتدا ئینگلتەرا نایانەوێت پەلەبكەن لە هێنانی هیچ راهێنەرێك و دەیانەوێت دەرفەتێك بە لی كارسلی بدەن، ئەگەر ئەنجامەكانی وەك پێویست نەبوو بیرلە دوورخستنەوەی دەكەنەوە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لە گواردیۆلا كۆمەلیك ناویتر ئامادەكراوە بۆ سەرپەرشتی كردنی هەڵبژاردەكە، لەوانە گراهام پۆتەر و ئیدی هاو و فرانك لامپارد، بەڵام بەرپرسانی ئینگلتەرا لە هەموو بژاردەكان زیاتر ئارەزووی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری ئێستای مانچستەر سیتی دەكەن.