
وتەبێژی هەڵبژاردەی سویسرا لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، سێ كۆمپیوتەری سەر بە دەستەی شیكاری موراد یاكینی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان لە شاری دۆسڵدۆرف لە شوێنی كەمپی مانەوەیان دزراون.
دەشڵێت، بە داخەوەن بەهۆی ئەو روداوەو هیوادارن بە خێرایی چارەسەر بكرێت و بۆیان بگەڕێنرێتەوە چونكە ئەوە بابەتێكی تایبەتە و زانیاری خۆیانی لەسەرە.
ئەو بەرپرسە دوپاتیكردووەتەوە كە هیچ زانیاریەكی تایبەت بە یاری داهاتوویان بەرامەبەر ئیتاڵیا لەبارەی پلان و شێوازی یاریكردنی هەڵبژاردەكەیان لەو كۆمپیوتەرانەدا بوونیان نییە.
رونیشیكردەوە، كامێرای چاودێری ئەو هۆتێلەی كە شاندی هەڵبژاردەی سویسرای تیادا دەمێنێتەوە تەنیا یەك گومانلێكراویان دۆزیوەتەوە و تا ئەم ساتەش پۆلیس بەدوای ئەو كەسەدا دەگەڕێت و بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەكات.
هەڵبژاردەی سویسرا لە قۆناغەكانی كۆمەڵەكاندا بردنەوەیەك و دوو یەكسانبوونی هەبووە و لە قۆناغی 16شدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەبێتەوە.