
جود بێلینگهامی ئینگلیزی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، لەم وەرزەدا رێژەی بەشداریكردنی گۆڵی بە بەراورد بە وەرزی رابردوو بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە.
بێلینگهام لە وەرزی 2023 بۆ 2024 توانی لە 10 یاری سەرەتای وەرزەكەدا 10 گۆڵ و سێ ئەسیست تۆمار بكات، لە كاتێكدا لەم وەرزەدا تەنیا دوو ئەسیستی هەیە و هیچ گۆڵێكی تۆمار نەكردووە.
سەرچاوە ئیسپانیەكان هۆكاری سەرەكی دەبەزینی رێژەی بەشداری گۆڵی بێلینگهام بۆ هاتنی كیلیان مباپێ دەگەڕێننەوە، بە تایبەت دوای ئەوەی ئەستیرە ئینگلیزیەكە لە گۆڵی تیپی بەرامبەر دووركەتووەتەوە.
ئاماژەین بەوەش كردووە، هۆكاری دووەم بۆ دابەزینی ئاست و كاریگەری ناوەڕاستكارەكەی مێرەنگێ لەبەردەم گۆڵدا دەگەڕێتەوە، ئەوەش لە یارییەكەیان بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند هەستی پێكرا كاتێك بەبێ باكی مامەڵەی لەگەڵ تۆپێكی بەرزدا كرد.
هۆكاری سێیەم و چوارەمیش دەگەڕێتەوە سەر كارلۆ ئەنچیلۆتی بە بوونی دوو بۆچوون، یەكێكیان گۆڕینی بەردەوامی پلانەكانی ئەو راهێنەرە ئیتاڵیەیە، دووەمیشیان گومان لە گۆڕینی رۆڵی یاریزانەكە بۆ هەمان رۆڵی تۆنی كروس.