یانەی ریاڵ مەدرید بە سەرۆكایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز, نوێكردنەوەی گرێبەستی كارلۆ ئەنچیلۆتی تا ساڵی 2026 راگەیاند، راهێنەرەكە یانەی شاهانەی بەسەر هەڵبژاردەی بەرازیلدا هەڵبژارد، مێرەنگێش درێخی نەكرد بە بەردەوامیدان بە كاروانی ئەو راهێنەرە ئیتاڵیە لە سەرپەرشتیكردنی یانەكە.

بەڵام چوار هۆكار لەپشت نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو راهێنەرەن كە وایكرد ریاڵ مەدرید بیر لە هیچ كەسێكیتر نەكاتەوە و دوو ساڵیتریش پلان و تاكتیكەكانی قەڵای بێرنابیۆ بخاتە ئەستۆی كارلیتۆ.

هۆكاری یەكەم، ئەنجامە باشەكانی ریاڵمەدریدە، بە تایبەت بوونی یانەكە لە پێشەنگی لالیگا لەم وەرزەدا و بردنەوە لە بەرشەلۆنە و جیرۆنای ركابەر لە دوو یاری نیوەی یەكەمی خولەكە، هەروەها سەركەوتن بۆ قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ بە پێشەنگی كۆمەڵەكەیان.

دووەمیان، ئەزموونی زۆری كاری راهێنەرایەتی ئەنچیلۆتیە لە بەڕێوەبردنی تیپەكە، سەرەرای بوونی كۆمەڵێك پێكانی زۆر لە یانەكەدا بەڵام ئەو بێ هیچ بیانویەك بەردەوامبوو لە بەرەوپێشچوون.

هۆكاری سێیەمیش، نەرمیی نواندن لە رۆیشتنی بنزیمابوو، كە یانەكە بێ هێرشبەرێكی ئەستێرە لە سەرە ڕم مایەوە و هیچ كاریگەریەكی خراپ لە یانەكە بەدینەكرا.

هۆكاری چوارەم و كۆتایش شێوازی دروستی گۆڕینی پێگەی یاریزانەكانە ، هەروەها بەكارههێنانی بێلینگهام و وەرگرتنی زۆرترین سود لەم یاریزانە كە توانی بیكاتە سەركردەی نوێی یانەی شاهانە، ئەوەش فلۆرێنتینۆ پێرێزی دڵخۆش كردووە، چونكە دوای رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هاندەران و بەرپرسانی یانەكە پێیان وابوو قەڵای بێرنابیۆ بێ جەنەراڵ ماوەتەوە.