دوای ئەوەی بێلینگهام لە سەرجەم یاریەكانی ریاڵ مەدرید ئاستێكی نایابی پێشكەش كردووە ، زۆرێك توشی سەرسوڕمان بوون لە درەوشانەوەی ئەسێرە ئینگلیزیەكە لەگەڵ مێرێنگێ .

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی كردەوە كە چوار هۆكار هەیە وای كردووە بێلینگهام زۆر بە زووی سەركەوتوبێت لەگەڵ یانە شاهانەكە.

ئاس دەڵێت: خانەوادەی بێلینگهام زۆر ئامۆژگاری كوڕەكەیان دەكەن كە لە هیچ بارودۆخێكدا نابێت خۆبەزلزان بێت و دەبێت وەك و كەسێكی ئاسایی هەڵسوكەوت بكات.

رۆژنامەكە رونیشی كردەوە كە یاریزانە ئینگلیزیەكە زۆر بە زوویی خۆی فێری زمانی ئیسپانی كردووە ئەمەش زۆربەی كارەكانی بۆ ئاسان دەكات ، هەروەها بێلینگهام كەسێكی كراوەیە و لەگەڵ هاوڕیكانی گونجاوە و هەست بە ئاسودەیی دەكات لەناویاندا.

لە كۆتاییدا سەرچاوەكە رونیكردۆتەوە ،كە بێلینگهام چێشتلێنەرێكی تایبەت بەخۆی گرتووە تاكو خواردنی باش و بەسوود بخوات بۆ ئەوەی باری تەندروستی و توانای جەستەی بپارێزێت.