
دوای تەواوبوونی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئەرجەنتین لە قۆناغی چارەكی كۆتایی ئۆڵۆمپیادی 2024ی پاریس، شەڕ و ئاژاوە لە نێوان یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردەكە دروستبوو.
رۆژنامەكانیش هۆكاری دروستبوونی ئەو كێشەی نێوان یاریزانانی ئەو دوو هەڵبژاردەیە پەیوەندی بە یاری كۆتایی مۆندیالی 2022ەوە هەیە كە ئەرجەنتین لە فەرەنسای بردەوە و بووە پاڵەوان.
ئاماژەیان بەوەشداوە، لە ماوەی رابردوودا بەردەوام كێشە لە نێوان یاریزانان و هاندەرانی ئەو دوو هەڵبژاردەیەدا بوونی هەبووە، بە شێوەیەك كاتێك یاریزانێكی ئەرجەنتین بەرامبەر یانەیەكی فەرەنسی یاری بكات ئەوا هاندەرانی فەرەنسا بەردەوام لە یاریەكەدا دروشم دەڵێنەوە لە دژیان.
جگە لەوەش لە چەند رۆژی رابردوودا دوای ئەوەی ئەرجەنتین بووە پاڵەوانی كۆپا ئەمریكا، ئینزۆ فێرناندێزی یاریزانی تانگۆ لە كاتی ئاهەنگێكدا قسە بە یاریزانانی فەرەنسا دەڵێت و ئەوەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.