كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی تەمەنی نزیك دەبێتە لە 40 ساڵ، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا درەوشاوەیی و هێزی جەستەیی خۆی لەگەڵ یانەی نەسر پاراستووە و كە لەم وەرزەدا 19 گۆڵی تۆماركردووە.

پێگەی سپۆرت بابلی بەریتانی راپۆرتێكی لەسەر هۆكاری مانەوەی ئاستی ئەستێرە پورتوگالییەكە بەجێگری بڵاوكردووەتەوە چەند خاڵیێكی دەستنیشانكردووە كە لە یاریزانەكەدا هەیە.

یەكەم ڕاهێنانی جەستەیی رۆناڵدۆ پەیڕەوی ڕاهێنانی جەستەیی زۆر قورس دەكات، بەو پێیەی هەفتەی پێنج جار لە هۆڵی وەرزش ڕاهێنان دەكات، هەرجارێك نزیكەی نیو كاتژمێر ماوەكەی دەبێت، ڕاهێنانەكانیش لەسەر بەهێزكردنی ماسولكەكانی دڵە.

ڕۆناڵدۆ سیستمی خۆراكی تەندروست پەیرەو دەكات، وەك پرۆتین و ماسی و میوە و سەوزەوات دیارترین خواردنی ئەو یاریزانە مریشكە، كە لە ڕاپۆرتەكەدا بە خواردنی جیاواز دادەندرێت لەهەمان كاتدا بەتەواوەتی خۆی  لە خواردنەوە كحولییەكان و گازییەكان و خواردنە سوركراوەكان بەدوورگرتووە.

هۆكاری سێیەم ژووری چارەسەری بەستوو ڕۆناڵدۆ ژوورێكی چارەسەری بەستووی بە بڕی 50 هەزار دۆلار كڕییوە، كە ژوورێكی داخراوە و نایترۆجینی شلەی تێدا بەستووە و یاریزانەكە بەكاریدێنێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری كێشە و ئاوسانی كە لە ئەنجامی بەركەوتنی یارییەكان تووشی دەبێت.

هۆكاری چوارەم خەوی قووڵ كە رۆناڵدۆ ئارەزووی خەوتنی هەیە بۆ ماوەیەكی پێویست بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك هەموو ڕۆژێك، كە وادادەندرێت ئەو ئەستێرە پورتوگالییە جۆری خەوتنەكەی لە منداڵێكی بچوك دەچێت.

لەهەمان كاتدا چاودێریكردنی دەموچاو، كریستیانۆ ئامێرێكی دروستكراوی ژاپۆنی كڕیوە كە یارمەتی گەنجكردنەوەی دەموچاو و توندكردنەوەی پێستی لە شلبووەوە دەدات، ئەمەش نهێنی مانەوەی ئەستێرە پورتوگالییەكە بە گەنجی.