ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان پشتڕاستیان كردەوە كە ململانێیەكی گەرم هەیە لەسەر گواستنەوەی جادۆن سانچۆی ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد كە لە ئێستادا بەشێوەیەكی خواستن یاری بۆ بروسیا دۆرتمۆند یاری دەكات، لەنێو یانە گەورەكانی ئەوروپادا.

ڕاپۆرتەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی چووەتە نێو ڕكابەرییەكەوە بۆ گواستنەوەی یاریزانەكە و ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی یونایتد بكات و بە شێوەیەكی هەمیشەی سانچۆ بگوازێتەوە.

لەلایەكی تریشەوە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەستێرە ئینگلیزییەكە دەربڕیووە ئەمیش لە سەروبەندی هەوڵەكانی یانەكە بۆ نوێكردنەوەی پێكهاتەكەیان و كێبڕكێكردنی نازناوەكان.

جادۆن سانچۆی تەمەن 24 ساڵان پاش ئەوەی كێشەكەانی لەگەڵ تین هاگی راهێنەری مانچستەر یونایتد گەیشتە لووتكە ریزەكانی یانەكەی بەشێوەیەكی خواستن جێهێشت رووی لە دۆرتمۆند كرد، لە 16 یاریدا توانیویەتی سێ گۆڵ تۆماربكات و دوو گۆڵیش بۆ هاوڕێكانی درووست بكات.