
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان ئاشكرایانكردووە، یانەی ڕیال مەدرید دەستیكردووە بە هەنگاوە نهێنییەكانی بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی، یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی.
رۆژنامەی سێر رایگەیاند كە پێدەچێت یانەی شاهانە بێزار بووبێت لە زنجیرەكە چاوەڕوانكراوەكەی كیلیان مباپێ، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە كە بۆ هەمیشە واز لە گواستنەوەی یاریزانەكە بهێنێت، هەربۆیەش ، یانەی ڕیال مەدرید پەیوەندی نهێنی و بەردەوامی لەگەڵ هالاند و خێزانەكەی ئەنجام داوە.
رۆژنامەكە روونیشیكردەوە ناتوانن وەردەكاری پەیوەندیەكە ئاشكرا بكەن بەڵام هالاند دەبێتە گالاكتیكۆسێكی نوێی یانەی شاهانە و ئیدی گواستنەوەی ئێمپاپێ قورس دەبێت.
یاریزانە نەرویجییەكە لە هاوینی 2022 لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتیەوە كرد، بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ ، گرێبەستێكی درێژخایەنی واژۆكرد كە لە ساڵی 2027 كۆتایی دێت.