
تیری هێنری كە سەركردایەتی هەڵبژاردەی پیاوانی وڵاتەكەی كرد بۆ بەدەستهێنانی میدالیای زیو لە ئۆڵۆمپیادی پاریس، بە هۆكاری تایبەتی خۆی دەستی لە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵانی فەرەنسا كێشایەوە.
هێنری لە راگەیەندراویكدا كە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی فەرەنسا بڵاوكراوەتەوە، ئەم هەواڵەی پشتڕاستكردوەتەوە، و تێیدا وتویەتی: سوپاسی یەكێتی تۆپی پێ و فیلیپ دیالۆی سەرۆكی یەكیتییەكە دەكەم، كە ئەم دەرفەتە باوەڕپێنەكراوەیان پێبەخشیم، بردنەوەی میدالیای زیو لە ئۆڵۆمپیاد بۆ وڵاتەكەم یەكێك دەبێت لە گەورەترین شەرەفەكانی ژیانم، زۆر سوپاسگوزارم كە ڕێگەیان پێدام ئەزموونێكی ئەفسوناویم هەبێت.
هێنری لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو وەك ڕاهێنەری فەرەنسا خوار 21 ساڵان دەستنیشانكرا و لە كۆی شەش یاریی ڕاهێنەرایەتی چوار یارییانی بردوەتەوە، پێشتریش راهێنەری یانەكانی مۆناكۆ و مۆنتریاڵی كردووە بەڵام لەگەڵ هیچیان سەركەوتوو نەبووە.