
تێری هێنری ئەستێرەی پێشووی یانەی ئارسناڵ و بەرشەلۆنە، هۆشدارییەكی بۆ گەنەرز نارد، پێش یارییەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنز لیگ.
هێنری بۆ كەناڵی سی بی ئێس سپۆرت وتی: كاتێك بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاری دەكەیت وەك ئۆبلاك وتی پێویستت بە بەختە، سەرەڕای ئەوەی یارییەكی تەواو ئەنجام دەدەیت بەڵام ئەوە بەس نییە.
دەشڵێت: ئەمە یەكەمجار نییە كە ئەتلەتیكۆ مەدرید لە كۆتا خولەكدا و لە كۆتا چركەدا بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بدۆڕێت، ئەمەش ئەوەیە كە ڕیاڵ مەدرید هەموو جارێك بەرامبەریان ئەنجامی دەدات.
وتیشی: هیچ پلانێكی ڕوون نییە بۆ ئارسناڵ،بینیمان ئەتلەتیكۆ مەدرید چۆن یاریكرد، یارییەكی نایابیان ئەنجامدا، بەڵام ئەوە بەس نەبوو پێشتریش مانچستەر سیتی ئەو كارەی كردووە و شكستیان هێناوە.
دوپاتیشیكردەوە، ناتوانێت هۆشداری بدات بە گەنەرز لەسەر شێوازی یاریكردنیان، چونكە رەنگە هەڵەبێت، بەڵام پێیان دەڵێت كە دەبێت بەوپەڕی متمانەوە بەرامبەریان یاریی بكەن، بە شێوەیەك متمانەیان بە خۆیان هەبێت بردنەوە بەدەستدەهێنن.