
سیروان سەعید
دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا وەفدێكی كۆنیفا سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد سەبارەت بە ئەنجامدانی جامی جیهانی هەرێمە بێ دوەڵەتەكان (كۆنیفا) دوای بەدوادا چونی لیژنەكە لە یاریگاكانی كوردستان دوا جار بڕیاریان دا كە بۆ ساڵی 2024 ئەو پاڵەوانێتیە لە هەرێمی كوردستان بە ڕێوە بچێت. یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ئەو هەواڵەی ڕاگەیاند . ئەمەش بۆ هەرێمی كوردستان دڵخۆش كەر دەبێت و وەرزشوانانیش هیوا خوازن هەرێمی كوردستان بتوانێت لە ئاست ئەو متمانەیە بێت .