
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی كردووەتەوە ئەنچیلۆتی بەهۆی هەبوونی مباپێ و ڤینیسیۆس و رۆدریگۆ كەمترین خولەكی یاری كردن دەدات بە ئیندریك و ئەم هۆكارەش بەتەواوی یاریزانەكەی بێزاركردووە.
گرێبەستی ئیندریك لە هاوینی ساڵی 2030 كۆتایی پێدێت ئەگەر یاریزانەكە دەرفەتی تەواوی یاریكردنی بۆ نەرەخسێندرێت، بیرلەودەكاتەوە بەخواستن گرێبەست لەگەڵ یانەیەكتردا واژۆبكات.
ئەستێرە بەرازیلییەكە لەم وەرزەدا تەنیا 320 خولەك بەشداری یارییەكانی یانەی شاهانەی كردووە و واچاوەروان دەكرێت بەدرێژایی ئەم وەرزە راهێنەر وەك یاریزانێكی گرنگی پێكهاتەكەی سەیری نەكات بەهۆی هەبوونی یاریزانی باشتر لە یانەكە، ئەم بەشداری پێنەكردنەی ئینریك هۆكاری بێزاری یاریزانەكەیە لە راهێنەرو دەستەی كارگێڕی یانەكەی، بۆیە ئەگەر زوو هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەی نەدەن، ئینریك قەڵای مێرنگی جێدەهێڵێت.