رۆژنامەی دیفێنسا سێنتڕاڵی ئیسپانی رایگەیاند چەندین ناو پێشكەش بە ئیدارەی ڕیال مەدرید كراوە بۆ بەهێز كردنی هێڵی هێرشبەری مێرینگی لەم هاوینەدا.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە لۆكاكۆ دوا هێرشبەر بووە كە تواناكانی پێشكەش بە یانەی ڕیاڵ كردووە، بەتایبەتی كە تا ئێستا یانەیەكی نوێی نەدۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی بچێتە ئەوێ.

رۆژنامەكە رایگەیاند كە لۆكاكۆ تەنها بە 40 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بە یانەی ڕیال مەدرید دەكرێت ، یانە ئیسپانییەكە پێی وایە نرخی لۆكاكۆ گونجاوە، بەڵام بڕیاری لەسەر گرێبەستەكە نەداوە و هەموو بژاردەكان تا كۆتایی گواستنەوەی هاوینە كراوەن.