رۆژنامەی ریلیڤۆ ئاشكرای كرد ڕیال مەدرید ئاگاداری بوونی مەرج و بڕگەیەك لە گرێبەستەكەی هالانددایە كە ڕێگەی پێدەدات لە گواستنەوەی هاوینەدا بڕوات ، بەڵام بژاردەی یەكەمی یانەی شاهانە بریتیە لە مباپێ بەڵام یانەكە بەباشی چاودێری دۆخی ئێرلینگ دەكات.

رۆژنامەكە روونیشیكردەوە هێرشبەرە نەرویجیەكە ، كەسە نزیكەكانی ئاگادار كردووەتەوە كە لە داهاتوودا دەچێتە ئیسپانیا و بە تایبەت یانەی ریاڵ مەدرید.

ئاماژەی بەوەشكرد گواستنەوەی ئیرلینگ هالاند و كیلیان مباپێ لە هاوینی 2024 بۆ ریاڵ مەدرید قورس دەبێت ، چونكە داواكارییە تایبەتەكانی هەردوو یاریزان زۆر دەبێت ، یانەكە لەبەر یاسای یاری خاوێن تەنها دەتوانێ یەك یاریزانیان بگوازێتەوە.

ئیرلینگ هالاند لە هاوینی 2022 بەبڕی 65 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتی كرد بە گرێبەستێك بۆ ماوەی پێنج ساڵ ، وە نرخی یاریزانەكە لە بازاری گواستنەوە 180 ملیۆن یۆرۆیە.