
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئێل ناسیۆنال، ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و یاریزانی مانچستەر سیتی بڕیاریداوە لە داهاتوودا قۆناغێكی نوێ لە ژیانی وەرزشی دەستپێبكات و روو لە یانەیەكی دیكە بكات.
ئێل ناسیۆنال نوسیویەتی، ئەو بڕیارەی هالاند دوای ئەوەدێت مانەوەی گواردیۆلا لە مان سیتی بووەتە جێگای گومان، مانەوەی هالاندیش لە سیتیزن بەندە بە مانەوەی ئەو راهێنەرە ئیسپانییە.
سەرچاوە ئیسپانییەكە نەیشاردەوە، بەرشەلۆنە ئارەزووی هێنانی سوپەر ستارێك دەكات، هالاندیش لاری نییە لە یاریكردن بۆ بەرشەلۆنە تا ببێتە جێگرەوەی لیڤاندۆڤسكی لە داهاتوودا.
ئەستیرە نەرویجیەكە تەمەنی تەنیا 24 ساڵە و لە ماوەی كاروانی وەرزشی پیشەگەری 297 یاری ئەنجامداوە و 240 گۆڵ و 50 ئەسیستی تۆماركردووە، نرخیشی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 200 ملیۆن یۆرۆیە.