
گواردیۆلا پاش بردنەوەكەیان رایگەیاند كە چاوەڕێی ئەوەیان نەدەكرد یانەی بەرامبەر بە پێنج یاریزان لە هێڵی بەرگری یاری بكەن، بەڵام لە كاتێكی گونجاودا گۆڵیان تۆماركردووە وە دەستپێكی تایمی دووەم بۆرنمۆس باشتر یاری كردووە .
دووپاتیكردەوە كە هالاند لە پاژنەی پێی ئازاری هەبووە بەڵام تەنها كێشەیەكی بچووكە و تەنانەت دەتوانێت بەرامبەر یۆنگ بۆیز یاری بكات لە چامپیۆنزلیگ و یەكشەمەی داهاتووش بەرامبەر چێڵسی سەرەكی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد كە دۆكۆی بەلجیكی زۆر بە خێرایی خۆی گونجاندووە، ، ئاستێكی باش پێشكەش دەكات ، هەموان بە بوونی دڵخۆشن ،كاتێك لەگەڵ هالاند و ئەلڤارێش یاری دەكات بێگومان جیاوازی دروست دەكات .