یاری لوتكەی نێوان مانچستەر سیتی و ئارسناڵ رووداوی جۆراوجۆری لێكەوتەوە، یەكێكیش لەوانە یەكسانكردنەوەی ژمارەیەكی پێوانەی رۆناڵدۆ بوو لە لایەن هالاندەوە.

ئێرلینگ هالاند لە یارییەكەدا لە خولەكی نۆ بە ئەسیستی ساڤیۆ گۆڵێكی تۆمار كرد و ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ مانچستەر سیتی گەیاندە 100 گۆڵ لە 105 یاریدا، بەمەش ژمارە پێوانەییەكەی رۆنالدۆی یەكسانكردەوە.

پێشتر كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید توانی لە 105 یاریدا بگاتە هەمان ژمارە، ئەو ژمارەیەش كەمترین ماوەیە یاریزانێك بتوانێت 100 گۆڵی تیادا تۆمار بكات، بەڵام ئێستا هالاند هاوشانیەتی و خاوەنی هەمان ژمارە پێوانەییە.

هالاند لەگەڵ مان سیتی خاوەنی حەوت نازناوە، گرنگترینیان چامپیۆنز لیگە، هەروەها خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای بۆ ساڵی 2023 بەدەستهێناوە، ئەمە جگە لە پێڵاوی زێڕینی پریمەر لیگ لە وەرزی 2022 بۆ 2023.