
هانسی فلێكی راهێنەری بەرشەلۆنە پێش رووبەڕووبوونەوەی بەلەد وەلید وتی: گرنگ نییە ئەو یانەیە دابەزیوە بۆ خولی پلە دوو یان نا، گرنگ ئەوەیە ئێستا لە لا لیگایە و ئێمە سەرنجمان لەسەر یارییەكەیە.
وتیشی: رێز لە تیپی بەرامبەر دەگرین، یارییەكە زۆر گرنگە، چونكە دەزانین كە بە یارییەكی لەم شێوەیە دەتوانین نازناوەكە لەدەست بدەین، لەبەر ئەوە باش ئاگادارین لە هەستیاری ئەم قۆناغە.
دەشڵێت: مەشق و راهێنانێكی پڕ وزەمان كردووە و هەموو یاریزانەكان دەبێت ئامادەبن چوونكە پێویستمان بە وزەی ئەرێنی هەیە، تێر شتیگنیش بەرامبەر بەلەد وەلید دەگەڕێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، یامال بەهرەمەند و سەرسوڕهێنەرە، بەڵام هەوڵ و ماندووبوونیش هەیە بۆ گەیشتن بەم ئاستە، بەڵام بۆ گەیشتن بە ئاستی رۆناڵدۆ و میسی یان یاریزانە ئەفسانەكانی دیكەی ئیسپانیا دەبێت زیاتر چاوەڕێ بكەین تا بزانین چی روودەدات.