
پێش روبەڕوبوونەوەی فینلەندا، هاری كەینی كاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا سەبارەت بە ئەنجامدانی یاری ژمارە 100 لەگەڵ سێ شێرەكە رایگەیاند، هەم لەرووی جەستەیەوە هەم لەرووی دروونیەوە هەست بەوەدەكات لە باشترین ساتی وەرزشی خۆیدایە، كاتێك دەبینێت رۆناڵدۆ لە تەمەنی 39 ساڵیدا گۆڵی ژمارە 901 خۆی تۆماردەكات دەبێتە پاڵنەرێك بۆی تا ساڵانێكی زۆرتر بەردەوامبێت لە یاریكردن.
وتیشی: هەر لە منداڵیەوە رۆناڵدۆ و میسی نموونەی باڵای من بوون، هەردوو یاریزانەكە لە سەلماندنی خۆیاندا نایابن، بەڵام ئەوەی یاریزانیك بتوانێت 901 گۆل تۆماربكات بەڕاستی ژمارە پێوانەییەكی نایابە، وە ئەوەی كەسێك بتوانیت لەو تەمەنەدا ئاستێكی وا نایاب پێشكەش بكات بەڕاستی ئیلهامبەخشە.
سەبارەت بە یاریكردنیشی لە بایرن لە ژێردەستی راهێنەری نوێ باسی لەوەكرد، ئامانجی ئەوەیە لەگەڵ راهێنەری نوێ ئاستێكی باش پێشكەش بكات، لە ئێستادا بەشێوەیەكی زیاتر فشاردەكەن لە یارییەكاندا كە ئەو چێژ لەو شێوازە یاریكردنە وەردەگرێت، وە بێگومان هەموو یاریزانێك دەبێت خۆی لەگەڵ بارودۆخی نوێدا بگونجێنێت.