راپۆرتە رۆژنامەڤانییەكان دووپا لە ویستی یانەی مانچێستەر یونایتد دەكەنەوە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ هاری كەین، هێرشبەری یانەی تۆتێنهام.

 ماڵپەری 'تۆتۆ مێركاتۆ'ی ئیتاڵی گووتوویەتی، بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەكە هاری كەینیان كردووەتە نزیكترین ئامانجی داهاتووی خۆیان. ئامادەن 80 ملیۆن یۆرۆ بدەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە.

 ماڵپەرەكە زیاتر دەڵێ، "مان یونایتد تەنانەت شوێنگرەوەی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ كەین دیارییكردووە كە لاوتارۆ مارتینێزە، ئەگەر گرێبەستكردن لەگەڵ كەین شكستی هێنا".

 گرێبەستی هاری كەین لەگەڵ تۆتێنهام لە هاوینی 2024 كۆتایی دێت هەر بۆیە پێشبینیكراوە كە سپێرز وا بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو هێرشبەرە نەبێت.

 ماڵپەرە ئیتاڵییەكە زیاتر دەڵێ، "مان یونایتد دەكرێ دەستەوارەیەك بەبڕی 80 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ رازیكردنی سپێرز لەپێناو دەستهەڵگرتن لە لاوتارۆ".

هاری كەین، پێشتریش ئامانجی مان یونایتد بووە، بەڵام ئێستا لە هەموو كات زیاتر جێگەی سەرنجی بەرپرسانی یانەكەیە، لە كاتێكدا یانەكە پێویستیی زۆری بەهێرشبەرێكی كاریگەر و ئەزمووندار و سەرەڕم هەیە.