دین هاوسن، بەرگریكاری یانەی ڕیال مەدرید لە لێدوانێكی ڕایگەیاند، تیپەكەیان زۆر دڵخۆشە بە بوونی چابی ئەلۆنسۆ لە ڕاهێنەرایەتیدا، هەمووان بە جۆش و خرۆشەوە راهێنان دەكەن.

دوپاتیشیكردەوە، پێی وایە، ساڵانی باش لەگەڵ یانەكە بەسەر دەبات، ئەوەش لە دووەم یاریی یانەكەی بەرامبەر پاچوكا هەستپێدەكەن، چونكە تیپەكە ئامادەكاری نایاب دەكات.

هاوسن وتیشی: پێموایە ریال مەدرید بیرۆكەی زۆر باشی هەیە، چەند ساڵێكی باش پێكەوە بەسەر دەبەین، ئێمە ڕیال مەدریدین، دەبێت سەركەوتن بەدەستبهێنین، پێموایە ئەوە دەكەین.

دەشڵێت: یاریزانەكانی ریاڵ مەدرید بە گروپ نایابن، ژوری جلگۆڕینێكی تایبەتمان هەیە و هەمووان دڵخۆشن، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەریش كەسێكی بێوێنەیە.