
جامی پاشاكان جارێكی تر بە بۆمبێكی تر جیهانی تۆپی پێی سەرسام كرد، ئەگەر تا ئەمڕۆش ئەم پێشبڕكێیە، نەیمار و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ و ماریۆ گۆتزێ و ئەستێرەكانی تری تێدابوو، ئەوا ئەو ڕووخسارە نوێیەی كە بڕیارە پەیوەندی بەم پڕۆژەیە بكات ئیدن هازاردە.
بڕیارە هازارد شانبەشانی سیلین دیپ، دروستكەری ناوەڕۆك و خاوەنی زۆرترین بینەر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب لە ساڵی 2023 ئەو كارە ئەنجامبدات، ئەم كەسایەتییە لە ئێستادا لە یوتیوب كەسێكی دیارە و لە ماوەی كەمتر لە ساڵیكدا 25 ملیۆن كەسی راكێشاوە بۆ كەناڵەكەی.
هازارد لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوودا وازی لە یاریكردن هێنا دوای ئەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید هەڵوەشاندەوە، سەردەمی زێڕینی یاریزانەكە دەگەڕێتەوە بۆ كاتی یاریكردنی لە یانەی چێڵسی ئینگلیزی.
بەهێزی لە شوت لێدان و بڕینی یاریزانان و جوڵە سەرنجڕاكێشەكانی بە دڵنیاییەوە جەماوەرەكەی سەرسام دەكات لە چالاكییەكەدا كە لە 26ی ئایار تا 8ی حوزەیران لە مەكسیك بەڕێوەدەچێت، بیرۆكەی بەڕێوەچوونی جامی پاشاكان هی جیرارد پیكی كاپتنی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەیە.
شێوازی بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتیەكە بە جۆرێكە لە یاریگایەكی حەوت یاریزانی بەڕێوەدەچێت و هەر تیپێكیش دەتوانێت 12 یاریزانی هەبێت، ئۆفساید لە یارییەكاندا دەبێت و هەروەها گۆڕانكارییەكان دیاریكراو نییە و كارتی زەرد و سوریشی تێدا بەكاردەهێنرێت.