
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردووەتەوە، دیكۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ فێلیكس تایتان بەڕێوەبەری كارەكانی نیكۆ ویلیامز كۆبووەتەوە، لایەنی ویلیامز ئەوەیە هەڵوێستی بارسا لەبارەی گواستنەوەی هێرشبەرە ئیسپانییەكە بزانن.
رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە، ویلیامز دەیەوێت لە لالیگا بمێنێتەوە و پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ بەشێك لە یاریزانانی یانەكەی كەتەلۆنیا هەیە، بەڵام بەرشەلۆنە تاوەكو ئێستا هیچ هەنگاوێكی بۆ گواستنەوەی نەناوە.
لەلای خۆشییەوە فابریزۆ رۆمانۆ باسی لەوەكردووە، یاریزانە ئیسپانییەكە دەرگاكانی بە رووی بلەوگرانادا كردووەتەوە، بەڵام هێشتا یاریزانەكە لە ژێر چاودێری یانەی ئارسناڵیشدایە، ئەتلەتیك بلباویش ئامادەیە لە ئەگەری مانەوەی مووچەی نیكۆ بەرزبكاتەوە بە رادەیەك ببێتە خاوەنی بەرزترین مووچە لە مێژووی یانەكە.
یاریزانە 22 ساڵانەكەی بلباو تاوەكو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە باسكییەكە هەیە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای 70 ملیۆن یۆرۆیە.