فابریزۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی شارەزا و باوەڕپێكراو لە بازاڕی گواستنەوەكان ئاشكرایكرد، كە ئەگەری هەیە رێككەوتنی نێوان یانە ئیتاڵیەكە و گۆڵپارێزە ئیتاڵیەكە هەڵبوەشێتەوە سەرەڕای دیاریكردنی وادەی پشكنینە پزیشكیەكان و كاتی گەشتكردنی بۆ ئیتاڵیا بۆ مەبەستی واژۆكردنی وردەكارییەكان.

رۆمانۆ نووسیویەتی، كە جیاوازی گەورە سەریهەڵداوە لە میانی گفتگۆ نوێیەكانیاندا و ئێستا هەموو شت هەڵەپەسێردراوە.

بەوەش ناڤاسی 37 ساڵان جارێكیتر دەبێتەوە یاریزانێكی ئازاد لە میركاتۆی ئەم هاوینە پاش جێهێشتنی پاریس سان جێرمان.

ناڤاس یاریی بۆ یانەكانی ئالباسێتی، لێڤانتی، ریال مەدرید، پاریس سانجێرمان و نۆتینگهام فۆڕێست كردووە، لەكۆی 479 یاریی 480 گۆڵی لێكراوە و 171 یاریش تۆڕی گۆڵەكەی بەخاوێنی پاراستووە.

گۆڵچییەكە بە زۆرێك لە نازناوەكان گەیشتووە لەگەڵ ئەو یانانەی یاری بۆ كردوون، دیارترین دەستكەوتەكانی لە ئەورووپا بردنەوەی سێ نازناوی چامپیۆنزلیگە لەگەڵ ریاڵ مەدرید.