بەشێوەیەكی فەرمی یانەی هیلالی سعوودی ماوەی دووركەوتنەوەی نێیمار دا سێلڤا ئەستێرەی بەڕازیلی یانەكەی راگەیاند.

لە یاری رابردووی هیلال بەرامبەر ئیستیقلال نێیمار لە خولەكی 58 هاتە نێو یاریگا و لە خولەكی 87 بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت.

هەژماری فەرمی هیلال لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ماوەی دووركەوتنەوەی نەیماری ئاشكراكرد، لە راگەیاندراوەكەی هیلالدا هاتوووە، دوای پشكنینە پزیشكیەكان بۆ یاریزانی یانەكەمان نەیمار دەركەوتووە كە تووشی پیكانبووە لە ماسوولكەی دواوەی رانیدا و بەهۆیەوە ماوەی چوار هەفتە تاوەكو شەش هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەستێرە بەرازیلییەكە ماوەی وەرزێك لە یاریگاكان دووركەوتەوە و راستەوخۆ دوای دووبارە گەڕانەوەی تووشی پێكان بووەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە مانگێكیتر دووردەكەوێتەوە.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا