رۆژنامەی ئەلیەومی سعودی بڵاویكردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لیۆنێل میسی لە ماوەی رابردوودا دوو جار ئۆفەری یانەی هیلالی رەتكردووەتەوە بەڵام ئەو یانەیە هێشتا بێهیوا نەبووە لە گواستنەوەی.

ئەو رۆژنامەیە ئاشكرایكردووە، بەرپرسانی یانە سعودییەكە لەسەر داوای سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری یانەكەیان لە دوای تەواوبوونی جامی جیهانی یانەكان هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە دەستپێدەكەنەوە.

دوپاتیكردووەتەوە كە كارگێڕی هیلال بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ وەك مووچەی ساڵانە پێشكەشی لیۆنێل میسی دەكەن بەرامبەر ئەوەی كە گرێبەست لەگەڵ یانەكەیان ئیمزابكات.

رۆژنامەكە رایگەیاندووە، یانەیەكی تری سعودیە كە ئەویش ئەهلیە هەمان خواستی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی هەیە، بەڵام بەهۆی بەهێزی پرۆژە و بوونی ژیًَرخانێكی ئابووری گەورە، بە دڵنیاییەوە میسی چوون بۆ هیلال هەڵدەبژێرێت ئەگەر بڕیاری رۆیشتن لە ئینتەر میامی بدات.

رونیكردووەتەوە كە خۆرخی میسی باوكی یاریزانە ئەرجەنتینییەكە گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی هیلال كردووە و تاڕادەیەك رەزامەندی لەسەر ئۆفەرەكە پیشانداوە، بەڵام ئەوەشی وتوە كە دەبێت چاوەڕێی دوایین بڕیاری میسی بكەن.