
لە ئەگەری رۆیشتنی چاڤی بەرپرسانی بەرشەلۆنە تیاگۆ مۆتای راهێنەری بۆڵۆنیای ئیتاڵی بۆ شوێنگرتنەوەی دەپاڵێون.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان ئەو ناوە جێگرەوەیان ئاشكرا كردووە كە دەتوانێت شوێنی چاڤی هێرناندێز بگرێتەوە بۆ ئەوەی پۆستی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە وەربگرێت ئەگەر سەركردایەتی بلاوگرانا جێبهێڵێت.
یانە كەتەلۆنییەكە بەدەست ئەنجامە خراپەكان و ئاستەوە دەناڵێنێت، ئەگەرێكی زۆریش هەیە بە وەرزێكی بێ نازناو كۆتایی پێبێت، دوای ئەوەی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بە یانەی ڕیال مەدرید دۆڕاند، ئەمە جگە لەوەی لە چارەكی كۆتایی ماڵئاوایی لە جامی شای ئیسپانیا كرد بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید.
ڕۆژنامەنووس مانو كارینیۆ لە ڕادیۆ كادینا سێر تیشكی خستە سەر ئەوەی كە تیاگۆ مۆتا ڕاهێنەری یانەی بۆلۆنیای ئیتاڵی دەبێتە جێگرەوەی چاڤی هەر كاتێك بلاوگرانا بڕیاری دوورخستنەوەیاندا.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە تیاگۆ مۆتا یەكێكە لە كاندیدە پەسەندكراوەكانی دیكۆی پورتوگالی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە، هەروەها مۆتا متمانەی زۆری هەیە لەلایەن خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانە كەتەلۆنییەكە، بەو هۆیەوە لە پێشەنگی ئەو راهێنەرانەیە كە ناویان پەیوەست كراوە بە بەرشەلۆنەوە.