
لە یاری كۆتایی تێنسی ئۆڵۆمپیاد، نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی و كارلۆس ئەلكارازی ئیسپانی رووبەرووی یەكتر بوونەوە.
یاری نێوان ئەو دوو ئەستێرەیە كێبڕكێیەكی بەهێزی بەخۆیەوە بینی و ماوەی دوو كاتژمێر و 52 خولەكی خایاند.
یارییەكە بە شێوەیەك بەهێزبوو لە هەردوو كۆمەڵەكەدا هیچیان خۆیان بەدەستەوە نەدەدا و هەردوو كۆمەڵەكە بە ئەنجامی شەش بە حەوت لە سودی ئەستێرە سڕبیەكە كۆتایی هات.
سەرەنجام نۆڤاك بە دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر یارییەكەی لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ هێنا و بۆ یەكەم جار لە مێژوویدا خەڵاتی میدالیای زێری ئۆڵۆمپیادی بەدەستهێنا.