نۆڤاك جۆكۆڤیچی یاریزانی تێنسی سەرزەوی سڕبی ئاشكرایكرد، بڕیاریداوە بەشداری جامی سینسیناتی داهاتوو نەكات و بەشداریكردنی لەو پاڵەوانێتییە رەتكردەوە.

هەرچەندە هاندەرانی ئەو یاریزانە شۆكبوون بەو بڕیارە بەڵام جۆكۆڤیچ دوپاتیكردەوە دوای بەدەستهێنانی میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیاد دەیەوێت پشوو وەربگرێت چونكە ئەژنۆی ئازاری زۆرە.

جۆكۆڤیچ لە مێژوویدا سی جار نازناوی جامی سینسیناتی بەدەستهێناوە كە لە ساڵانی 2018 و 2020 و 2023دا بووە، جگە لەوەش لە 45 یاریدا براوە بووە و 12 جار تووشی شكست بووە.

دواتر رێكخەرانی پاڵەوانێتییەكە بڵاویانكردەوە، دڵتەنگن كە جۆكۆڤیچ بەشداری ناكات بەڵام لە قسەكانی تێدەگەن، هیوادارن بۆ ساڵی داهاتوو جارێكیتر لە یاریگاكانیان بیبیننەوە.