
لە جامی سیلڤیۆ برلسكۆنی و لە درێژەی ئامادەكاریەكانی یانەكان بۆ وەرزی نوێ، هەردوو یانەی ئیتاڵی ئەی سی میلان و مۆنزا ڕووبەڕووی یەكبوونەوە.
لە تایمی یەكەمدا، میلان دەستپێشخەریكرد و لە خولەكی 29دا گۆڵێكی لە ڕێگەی كریستیان پۆلیسیچەوە تۆماركرد، بەڵام ئەندریە كۆلپالی لە خولەكی 32دا گۆڵی بەرامبەری بۆ مۆنزا تۆماركرد و تایمەكەش بە یەكسانی و بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، هەوڵەكانی هەردوولا بۆ گۆڕینی ئەنجامی یارییەكە لە سودی خۆیان بێ ئەنجام بوو، كاتی یاسایی یارییەكەش بە یەكسانی و بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات.
دواتر بە لێدانە یەكلاكەرەوەكان، میلان بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە پێنج گۆڵ یارییەكەی بردەوە و نازناوی جامە دۆستانەكەی بەدەستهێنا.