لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی فەڕەنسا، پاریس سان جێرمان لە باخچەی شازادەكان میوانداری رینی كرد.

لە تایمی یەكەم پاریسیەكان بە تەواوی كۆنترۆڵی یارییەكیان كردبوو، یانەی میوانیش دەیویست بە هێرشی هەڵگەڕاوە گۆڵ تۆماربكات، هەرچەند كیلیان مباپێ لە خولەكی 37 لێدانێكی سزای لەدەستدا بەڵام لە خولەكی 40 توانی گۆڵی یەكەمی پاریس تۆماربكات و ئەو تایمە بەو ئەنجامە كۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم ئاستی هەردوولا لەیەكەوە نزیك بوو، كوڕانی ئینریكی توانیان پارێزگاری لە تاكە گۆڵەكەیان بكەن و یارییەكە بە گۆڵێكی بێوەڵام ببەنەوە.

بەم ئەنجامەش پاریس گەیشتە یاری كۆتایی جامی فەڕەنسا و تێیدا روبەڕووی لیۆن دەبێتەوە.