لە جامی جیهانی یانەكان فلۆمینێنسی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئەهلی بردەوە و گەیشتە یاری كۆتای

لە یاری پێش كۆتایی جامی جیهانی یانەكان یانەیفلۆمینێنسی بەرازیلی رووبەرووی یانەی ئەهلی مسری بوویەوە.

لە تایمی یەكەمدا یارییەكە بە ئاستێكی مامناوەند بینرا و هەردوو سەركەوتوو نەبوون لە تۆماركردنی گۆل.

لە تایمی دووەمدا فلۆمینێنسی باشتر بینرا و توانی بە لێدانی سزا لە خولەكی 71 گۆڵی پێشكەوتن لەلایەن ئاریاس تۆمار بكات و لە خولەكی 90 جۆن كینیدی دووەم گۆڵی یانە بەرازیلیەكەی تۆمار كرد.

سەرەنجام یانەی فلۆمینێنسی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ئەهلی بردەوە و بەو ئەنجامەش گەیشتە یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكان و لە یاری كۆتایی چاوەڕێی براوەی یاری نێوان مانچستەر سیتی و ئاوراوای ژاپۆنی دەكات.