
لە دەستپێكی یارییەكانی جامی جیهانی یانەكان یانەی ئیتیحادی سعودی میوانداری یانەی ئۆكلاند سیتی نیوزلەندی كرد.
لە تایمی یەكەمدا یانە سعودیەكە بە پشت بەستن بە یاریگا و هاندەرانی توانی بە بەهێزی دەستپێبكات و لە خولەكی 29 رۆمارینهۆ گۆڵی پێشكەوتن تۆماربكات پاشان لە خولەكی 40 كانتی فەرەنسی دووەم گۆڵی یانەكەی تۆماركرد و لە خولەكی 40 كەریم بنزیمە سێیەم گۆڵی تۆماركرد.
لە تایمی دووەمدا هەرچەندە یانەی ئیتیحاد بەردەوامبوو لە فشارەكانی بەڵام تایمەكە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.
سەرەنجام یانەی ئیتیحاد بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بە هیچ لە ئۆكلاند سیتی بردەوە و بەو ئەنجامەش گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە و رووبەرووی یانەی ئەهلی میسری دەبێتەوە .