
یارییەكانی جامی جیهانی یانەكان بەردەوامی هەیە و لە قۆناغی پێش كۆتاییدایە، هەریەكە لە یانەكانی ریاڵ مەدرید و چێڵسی و پاریس سان جێرمان و فلۆمینێنزی گەیشتونەتە ئەو قۆناغە.
ئەمڕۆ لە كاتژمێر 10 و لە یەكەم یاری ئەو قۆناغەدا، هەردوو یانەی چێڵسی ئینگلیزی و فلۆمینێنزی بەرازیلی بەرامبەر یەكتر یارییدەكەن.
یارییەكە لە یاریگای مێتلایف لە نیوجێرسی بەڕێوەدەچێت و هەر یانەیەكیان بتوانێت بردنەوە بەدەستبهێنێت ئەوا راستەوخۆ گەیشتنە بە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە مسۆگەر دەكات.
چێڵسی لە قۆناغی چارەكی كۆتاییدا توانی بە ئەنجام دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردنەوە بەسەر پالمێراس بەدەستبهێنێت، فلۆمینێنزیش لە یانەی هیلالی سعودی بردەوە.
بڕیارە دووەم یاریی ئەم قۆناغە، شەوی چوارشەممە لە كاتژمێر 10 لە نێوان هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەڕێوەبچێت.