لە قۆناغی 16ی جامی كاراباو، یانەی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای  خۆی بووە میوانی یانەی تۆتنهام.

تایمی یەكەم بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سوودی تۆتنهام كۆتاییهات، تیمۆ ڤێرنەر و بابی سار گۆڵەكانی تۆتنهامیان كرد و ماتیۆس نونێز گۆڵەكەی بۆ مان سیتی تۆماركرد.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە سەركەوتوو نەبوون لە تۆماركردنی گۆڵ و سەرەنجام یاریەكە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سوودی تۆتنهام كۆتاییهات.

لە یاریەكی تریشدا، یانەی ئەستۆن ڤێلا رووبەڕووی كریستال پالاس بووەوە و بە ئەنجامی گۆڵێك بەرامبەر دوو گۆڵ یاریەكەی پێدۆڕاند.

هەریەكە لە یانەكانی تۆتنهام و كریستال پالاس گەیشتنە قۆناغی چارەكی كۆتایی و مانچستەر سیتی و ئەستۆن ڤێلا ماڵئاواییانكرد.