لە قۆناغی 16ی جامی كاراباو، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆرد میوانداری یانەی نیوكاسل یونایتدی كرد.

لە تایمی یەكەمدا، یاریزانانی نیوكاسل باشتر بینران و دوو گۆڵیان لە رێگای ئەلمیرۆن و لویس هال تۆماركرد لە خولەكانی 28 و 36.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 60 ویلۆك گۆڵی سێیەمی نیوكاسلی كرد و سەرەنجام یاریەكەیان بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

بەو ئەنجامە، مانچستەر یونایتدی پاڵەوانی وەرزی رابردوو ماڵئاواییكرد لە جامی كاراباو، نیوكاسلیش سەركەوتنی بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی بەدەستهێنا.

لەلایەكی ترەوەو لە هەمان قۆناغ، یانەی ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی وێستهام بوویەوە

لە تایمی یەكەم یانەی ئارسناڵ باشتر بینرا چەندین جار نزیك بوو لە تۆماركردنی گۆڵی پێشكەوت بەڵام لە خولەكی 16 بێن وایت بە هەڵە گۆڵی پێشكەوتنی وێستهامی تۆماركرد .

لە تایمی دووەم یانەی وێستهام باشتر بینرا و لە خولەكی 50 محەمەد قودس دووەم گۆڵی وێستهامی كرد پاش 10 خولەك بۆین سێیەم گۆڵی وێستهامی كرد ، لە خولەكی شەشی كاتی زیادكراوی تایمی دووەم مارتن ئۆدیگارد تاكە گۆڵەكەی ئارسناڵی تۆماركرد.

سەرەنجام ئارسناڵ بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بە وێستهام دۆڕا و ماڵئاوای لە جامی كاراباو كرد ، یانەی وێستهام گەیشتە قۆناغی داهاتووی جامی كاراباو.