لە یارییەكانی جامی كارابا، مان سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری واتفۆردی كرد.

لە تایمی یەكەم كوڕانی سیتی بە تەواوی كۆنترۆڵی یارییەكەیان كرد و لە خولەكی پێنج گۆڵی یەكەمیان لە رێگای دوكۆوە تۆماركرد، پاشان لە خولەكی 38 دووەم گۆڵیان لەڕێگای نونێزەوە تۆماركرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە كۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم گۆڵكردن كەوتە كۆتایی یارییەكە كاتێك لە خولەكی 86 تۆماس ئینكی گۆڵێكی بۆ واتفۆرد تۆماركرد بەڵام سەرەنجام یارییەكە بە بردنەوەی كوڕانی گواردیۆلا كۆتایی پێهات و گەیشتنە قۆناغی داهاتوو.

لە یارییەكی تریشدا چێڵسی گۆڵبارانی بارۆی كرد و بە پێنج گۆڵی بێوەڵام شكستی پێهێنا.