
لە جامی خوان گامبەر یانەی مۆناكۆ بە سێ گۆڵی بێوەڵام شكستی بە بەرشەلۆنەی میواندار هێنا.
لە یاری جامی خوان گامبەر كە ساڵانە بەرشەلۆنە رێكیدەخات، یانەكە روبەڕووی مۆناكۆ بوەوە.
لە تایمی یەكەم، یارییەكە هیچ گۆڵێكی تێدا نەبینرا و بە سپێتی بێ گۆڵ كۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، مۆناكۆ بە جیاوازی گەڕایەوە نێو یاریگا و لە خولەكی 50 یاریزان لامین كامارا گۆڵی یەكەمی تۆماركرد، لە خولەكی 57 ئیمبۆلۆ ئەنجامەكەی بۆ كوڕانی مۆناكۆ كردە دوو هێندە، بەرشەلۆنە لە پێناو بردنەوە و راستكردنەوەی ئەنجامەكە چەندین گۆڕانكاری ئەنجامدا بەڵام هەموویان بێسوود بوون و لە خولەكی 86 كریستیان ماویسا بە سێیەم گۆڵی یانەكەی هیوای كوڕانی كەتەلۆنیای لەگۆڕنا.
سەرەنجامیش پاش 12 ساڵ بەرشەلۆنە نەیتوانی ببێتە پاڵەوانی جامی خوان گامبەر بە سێ گۆڵی بێوەڵام بە مۆناكۆ دۆڕا.