
لە تایمی یەكەمی یارییەكە لە خولەكی سێ یانەی بەرشەلۆنە گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد لە رێگەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی وە یانەی تۆتنهام لە رێگەی ئۆلیڤەر سكیپ توانی دوو گۆڵ بكات لە خولەكەكانی 24 ، 36 ، بەلام لە خولەكی32ی یارییەكە رۆنالد ئاراوخۆ بە هۆی پێكان یاریگای جێهێشت.
لە تایمی دوومی یارییەكە پاش ئەنجامدانی چەندین گۆرانكاری لە خولەكی 81 فێران تۆرێس گۆڵی یەكسانبوونی تۆماركرد و لە خولەكەكانی 90 و 93 لە رێگەی ئانسۆ فاتی زەلزولی یانەی بەرشەلۆنە دوو گۆڵیان تۆماركرد. بەم ئەنجامەش بەرشەلۆنە بووە پاڵەوانی جامی خوان گامپەر.
یاری داهاتووی بەرشەلۆنە لە13ی ئەم مانگە بەرامبەر یانەی خیتافی دەبیت وە یانەی تۆتنهام لە هەمان رۆژ روبەرووی یانەی برینفۆرد دەبێتەوە.