لە یاری كۆتایی جامی ماستەرز، یانیك سینەری ئیتاڵی پێشەنگی یاریزانانی تێنس و تایلۆر فرێتزی ئەمریكی كە پلەی پێنجەمە رووبەڕووی یەكتربوونەوە.

سینەر لە یارییەكەدا ئاستێكی كەم وێنەی پیشاندا و توانی دوای تێپەڕینی دوو كۆمەڵە بە یەك ئاست دەربكەوێت و هەردوو كۆمەڵەكە لە سودی خۆی كۆتایی پێبهێنێت، خاڵی كۆمەڵەكانیش هەردووكیان شەش بە چوار بوون.

سەرەنجام سینەری ئیتاڵی پاڵەوانێتییە قورسەكەی لە تایلۆر فرێتز بردەوە و بۆ یەكەمجار لە مێژووی كاروانی وەرزشی خۆیدا نازناوی جامی ماستەرزی بەرزكردەوە.

لە مێژوودا نۆڤاك جۆكیڤیچ و رۆجەر فێدرێر بە شەش نازناو زۆرترین جار جامی ماستەرزیان بەدەستهێناوە، دوای ئەوانیش زڤێرڤ و هیوت دێن بە دوو نازناو.