
لە یاری كۆتایی جامی پاڵێرمۆ بۆ تێنسی سەر زەوی، كە كۆی خەڵاتەكانی زیاتر لە 259 هەزار دۆلارە و لە ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، چینوین چانگی چینی و یاسەمین پاوڵینی ئیتاڵی ڕووبەڕووی یەكبوونەوە.
لە یارییەكی ئاست بەرزدا، كە دوو كاتژمێر و 16 خولەكی خایاند، چانگ بە دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك یارییەكەی لە سودی خۆی كۆتایی پێهێنا و ئەنجامی كۆمەڵەكانیش شەش بە چوار و یەك بە شەش و شەش بە یەك گێم بوون.
بەم ئەنجامە، چانگ بۆ یەكەم جار لە كاروانە پیشەگەریە وەرزشیەكەیدا نازناوی جامی پالێرمۆی بەدەستهێنا.