لە یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی رۆما بۆ تێنسی سەرزەوی، نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی بەرامبەر هۆلگەر رۆنی دانیماركی یاریكرد.

كۆمەڵەی یەكەم بە ئەنجامی شەش بە دوو گێم لە سوودی هۆلگەر كۆتاییهات و دواتر جۆكۆڤیچ بە بردنەوەی كۆمەڵەی دووەم یاریەكەی یەكسانكردەوە.

لە كۆمەڵەی سێیەم و یەكلاكەرەوەدا، هۆلگەر رۆن ئاستێكی نایابی پێشكەشكرد و بە شەش گێم بەرامبەر دوو گێم لە سوودی خۆی كۆتاییپێهێنا و سەرەنجام یاریەكەی بە دوو كۆمەڵە بەرامبەر كۆمەڵەیەك لە جۆكۆڤیچ بردەوە.

لە هەمان قۆناغ، ستیفانۆس تیستیپاسی یۆنانی رووبەڕووی لۆرینزۆ مۆسێتی ئیتاڵی بووە و بە دوو كۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەكەی لێبردەوە.

بەم ئەنجامانە، هەریەكە لە جۆكۆڤیچ و مۆسێتی ماڵئاواییانكرد لە پاڵەوانێتیەكە و تیستیپاس و هۆلگەر ر  ۆن گەیشتنە قۆناغی پێش كۆتایی.