
لە جامی شا سەلمان یانەی نەسر بە سێ گۆڵی بەرامبەر گۆڵێك گەیشتە یاری پێش كۆتایی.
لە تایمی یەكەمی یارییەكە یانەی نەسر لە خولەكی 19 لە رێگەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد ، پاشان لە خولەكەكانی 29 ، 38 یانەی نەسر دوو گۆڵی تری تۆماركرد لە رێگەی سوڵتان غەنام و سیكۆ فۆفۆنا ، چوار خولەك پێش كۆتای هاتنی تایمی یەكەم عەبدوللە مانو بەرگریكاری نەسر بە هەڵە گۆڵێكی لە خۆیان تۆماركرد.
لە تایمی دووەمی یارییەكە ، یانەی نەسر توانی پارێزگاری لە ئەنجامی یارییەكە بكات بە ئەنجامی سێ گۆڵی بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتن بەدەستبهێنێت.
رۆژی چوارشەمە كاتژمێر 6ی ئێوارە .یانەی نەسر لە یاری پیش كۆتایی رووبەرووی یانەی شورتەی عێراقی دەبێتەوە ،
كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسر لە 23 یاری توانیویەتی 17 گۆڵ و 2 ئەسیست تۆماربكات.