لە قۆناغی8ـی جامی شا سەلمان بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەستێرەكانیان یانەی هیلالی سعودیی رووبەروی یانەی ئیتیحادی هاونیشتمانی بوویەوە.

لە تایمی یەكەمی یارییەكە یانەی هیلال بە شێوەیەكی باشتر بینرا وە لە خولەكی 14 لە رێگای یاریزانی نوێ یانەكە میلینكۆڤیچ ساڤیچ گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد ، لە كۆتاییەكانی تایمی یەكەم لە خولەكی 46+3سالم دۆسەری بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆماركرد.

لە تایمی دووەمی یارییەكە و لە خولەكی 56 یانەی ئیتحاد جیاوازییەكەی كەمكردەوە لە رێگەی رۆمارینۆ ، هەر زوو یانەی هیلال لە خولەكی 70 لە رێگەی ماڵكۆم گۆلی سێیەمیان تۆماركرد . لە خولەكی 76 لیدانێكی سزا بۆ یانەی ئیتحاد هەژماركرا بەڵام كەریم بنزیمە لێدانەكەی لەدەستدا.

بەم ئەنجامەش یانەی هیلال گەیشتە یاری پیش كۆتایی و چاوەرێی براوەی یاری نێوان شەباب و وەحدە دەكات.