لە یارییەكانی جامی شا سەلمان، لە كۆمەڵەی یەكەمدا هەردوو یانەی ئیتیحادی سعودی و شوڕتەی عێراقی رووبەڕووی یەكبونەوە.

تایمی یەكەم بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە سوودی ئیتیحاد كۆتاییهات، گۆڵەكەش ئەحمەد بامەسعود لە خولەكی 36 تۆماریكرد.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 80 عەبدول مۆمۆنی گۆڵی یەكسانی بۆ شوڕتە كردەوە بەڵام دواتر لە خولەكی 84 كەریم بنزیمە گۆڵی دووەمی ئیتیحادی كرد و سەرەنجام یاریەكەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سوودی یانەكەی كۆتایی پێهێنا.