
لە قۆناغی 16ی جامی شای سعودیە یانەی ئەهلی لە یاریگای خۆی بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەستێرەكانی میوانداری یانەی ئەبهای كرد.
لە تایمی یەكەم ، یارییەكە لە ئاستێكی بەرز بینرا و یانەی ئەهلی مەترسیدارتر دەركەوت ، چەند جارێك نزیك بوو لە تۆماركردنی گۆڵی پێشكەوتن بەڵام لە خولەكی دووی كاتی زیادكراوی تایمی یەكەم ئەحمەد عەبدە گۆڵی پێشكەوتنی ئەبهای كرد بەڵام پاش شەش خولەك و لە خولەكی هەشتی كاتی زیادكراوی تایمی یەكەم ریاز مەحرەز بە لێدانی سزا گۆڵی یەكسان بوونی تۆماركرد.
لە تایمی دووەمو لە خولەكی 53 زەكەریا سامی یاریزانی هێڵی ناوەندی ئەبها بە كارتی سوور دەكرا ، وە لە خولەكی 67 تۆكۆ ئیكامبی دووەم گۆڵی ئەبهای تۆماركرد ، لە خولەكی سێی كاتی زیادكراوی تایمی دووم فرانسوا كامانۆی هێرشبەری ئەبها بە كارتی سوور دەركرا.
سەرەنجام یانەی ئەهلی لە یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بە یانەی ئەبها دۆڕا و ماڵئاوایی لە جامی شا كردو یانەی ئەبها گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتای پاڵەوانێتیەكە.